پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕگەری
- كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌شه‌كه:
په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان، په‌یوه‌ندیی بنیات ده‌نێت، ناوبانگیی به‌هێزو زیاد ده‌كاو له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه كۆمیونیكه‌یشنێكی باش و گونجاو بۆ ژیانمان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. باشترین هه‌ڵمه‌تی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان ده‌توانێت یارمه‌تیی خه‌ڵك بدات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاگادار‌و هۆشیار بن له‌باره‌ی لایه‌نه‌كانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیشیان. په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان له‌لایه‌ن هه‌موو جۆره رێكخراوه‌كان، سێكته‌ره‌كانی بازرگانی، سیاسی و خێرخوازی و حكومییه‌وه به‌كارده‌هێنرێت. په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ بازاڕگه‌ری و ریكلامكردن، هه‌روه‌ها شاره‌زایی ته‌واو ده‌به‌خشێت بۆ بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه میدیاییه‌كان و سۆشیال میدیا‌و به‌ڕێوه‌بردنی بۆنه‌كان و كۆمیونیكه‌یشنی سیاسی.
خوێندنی بازاڕگه‌ریش له رۆژگاری ئێستادا، له‌زۆربه‌ی وڵاتان بایه‌خ و گرنگییه‌كه‌ی زیاتر بووه. به‌هۆی پێشكه‌وتنی خێرای ته‌كنه‌لۆژیای كۆمیونیكه‌یشنیشه‌وه، په‌یوه‌ندییكردن و كارلێك و كاردانه‌وه‌كان له‌جیهاندا زیادیكردووه.
له‌جیهانێكی به‌یه‌ك به‌ستراو له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، زه‌مینه‌و بنه‌مای كۆمپانیا‌و بزنس پێویستیی زۆری به شاره‌زایی و زانین و لێهاتوویی هه‌یه له‌بواری ماركێتینگدا. له‌بواری بزنسدا، بازاڕگه‌ری وه‌ك ره‌گه‌زو ستراتیژێكی بنه‌ڕه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت به‌جۆرێك كه‌هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات دواڕۆژی بزنس به‌رجه‌سته بكا له‌ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گومان و دوودڵی، دۆزینه‌وه‌و به‌گه‌ڕخستنی باشترین هه‌ل بۆ قازانجه‌كان له‌داهاتوودا.
- گرنگییه‌كانی به‌ش:
1- چانسێكی گه‌وره ده‌دات به خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ی توانا‌و لێهاتوویی زمانی ئینگلیزییان په‌ره‌پێبده‌ن چونكه خوێندن له‌م به‌شه به زمانی ئینگلیزییه‌و فێركردنی ئه‌و زمانه‌ش به‌شێكه له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له‌و به‌شه.
2- وانه وتنه‌وه‌و ئاخاوتن و قسه‌كردنیش له پۆلدا به ئینگلیزییه.
3- مامۆستاكانی به‌شه‌كه‌و وانه‌بێژه‌كان بڕوانامه‌ی باڵای (دكتۆرا‌و ماسته‌ر)یان هه‌یه‌و زۆربه‌یان له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی جیهان له بەریتانیا خوێندوویانه.
4- هه‌موو زانین و زانیارییه‌كی پێویست ده‌به‌خشێت به خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رۆڵێكی كارا ببینن له‌شوێنه‌كانی كار‌و بزنسدا له‌داهاتوو.
5- پێگه‌یاندنی خوێندكاران و ئاشناكردنیان به نوێترین زانیاری و زانستی سه‌رده‌م له‌بواری په‌یوه‌ندییه گشتیته‌كان و بازاڕگه‌ریدا.
6- له ماوه‌ی چوار ساڵی خوێندندا، خوێندكار فێرده‌كرێت چۆن كۆنفرانس ببه‌ستێ، چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام بدا‌و په‌ره به‌تواناكانی بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌و هه‌روه‌ها هونه‌ری پێشكه‌شكردنیش بدا.
7- خوێندكار فێرده‌كرێت داهێنه‌رانه بیر له‌كێشه‌و دیارده و پێشهاته‌كانیش بكاته‌وه و له‌ڕێگه‌ی تیۆری و پراكتیكی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.
8- به‌درێژایی ماوه‌ی چوار ساڵی خوێندن، خوێندكار فێری ئه‌وه ده‌كرێ كه‌چۆن په‌ره بده‌ن به لینك و په‌یوه‌ندیی نێوان وانه تیۆرییه‌كان و ژیانی راسته‌قینه‌ی كار.
9- له‌ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌یدا، خوێندكار شاره‌زایی ته‌واوی پێده‌درێت بۆ دیزاین و ریكلامكردن و چه‌ندین بواری دیكه.
- ئامانجه‌كانی به‌ش:
به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان و بازاڕگه‌ریی له‌لایه‌ن ستافێكی ئه‌كادیمیی به‌تواناو شاره‌زا كه له‌زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی به‌ریتانیاو جیهان بڕوانامه باڵاكانیان به‌ده‌ستهێناوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و وانه‌كانی ده‌وترێنه‌وه. ئه‌م به‌شه چه‌ندین ئامانجی هه‌یه بۆ خوێندكاره خۆشه‌ویسته‌كانی گرنگترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- هه‌موو زانین و زانیارییه‌كی پێویست ده‌به‌خشێت به‌خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رۆڵێكی كارا ببینن له‌شوێنه‌كانی كار‌و بزنسدا.
2- چانسێكی گه‌وره ده‌دات به خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ی توانا‌و لێهاتوویی زمانی ئینگلیزییان په‌ره‌پێبده‌ن چونكه خوێندن له‌م به‌شه به زمانی ئینگلیزییه‌و فێركردنی ئه‌و زمانه‌ش به‌شێكه له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له‌و به‌شه.
3- پێگه‌یاندنی خوێندكاران و ئاشناكردنیان به‌نوێترین زانیاری و زانستی سه‌رده‌م له‌بواری په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان و بازاڕگه‌ریدا، چونكه ستافی مامۆستایانی به‌شه‌كه‌و وانه‌بێژه‌كانی، هه‌ڵگری به‌رزترین بڕوانامه‌ن له‌وڵاتانی به‌ریتانیاو مالیزیا‌و..هتد.
4- له‌ماوه‌ی چوار ساڵی خوێندندا، خوێندكار فێرده‌كرێت چۆن كۆنفرانس ببه‌ستێ، چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام بدا‌و په‌ره به‌تواناكانی بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌و هه‌روه‌ها هونه‌ری پێشكه‌شكردنیش بدا.
5- خوێندكار فێرده‌كرێت داهێنه‌رانه بیر له‌كێشه‌و دیارده‌و پێشهاته‌كانیش بكاته‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی تیۆری و پراكتیكی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.
6- به‌درێژایی ماوه‌ی چوار ساڵی خوێندن، خوێندكار فێری ئه‌وه ده‌كرێ كه‌چۆن په‌ره بده‌ن به لینك و په‌یوه‌ندیی نێوان وانه تیۆرییه‌كان و ژیانی راسته‌قینه‌ی كار.
7- له‌ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌یدا، خوێندكار شاره‌زایی ته‌واوی پێده‌درێت بۆ دیزاین و ریكلامكردن و چه‌ندین بواری دیكه.
- خوێندن ئێواران:
بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018 خوێندنی ئێوران له به‌شه‌كه‌مان كرایه‌وه، كه به‌هه‌مان میكانیزم و یاسا و رێسای خوێندنی به‌یانیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خوێندنی ئێواران ده‌كرێت.
- ئه‌نجومه‌نی به‌ش:
1- د. كاروان عه‌لی.
2- د. عه‌بدولقادر ره‌حومی ئه‌حمه‌د.
3- م. ته‌لار جه‌لال كه‌ریم.
4- م. دڵپاك تاهیر.
5- م. شێنێ محه‌مه‌د كامه‌ران.
6- م. دیار محه‌مه‌د سدیق.
- فه‌رمانبه‌رانی به‌ش:
1- دابان سیروان نه‌جم.
2- شنۆ حه‌مه غه‌ریب حه‌مه ئه‌مین.
3- شانۆ سلێمان حه‌مه‌جان.
- سه‌رۆك به‌ش:
د. كاروان عه‌لی قادر
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن:07701422555