دارایی و ژمێریاری
- ئامانجی به‌شی ته‌كنیكی دارایی و ژمێریاری:
ئامانجی ئه‌م به‌شه ئاماده‌كردن و پێگه‌یاندنی كادری ته‌كنیكی خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زایە به هه‌ردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكی له پسپۆری دارایی و ژمێریاری دا بۆ گشت داموده‌زگاكانی كه‌رتی گشتی و تایبەت، به تایبه‌ت له بانکه‌كان و داراییه‌كان پشتبه‌ستن به توانای ده‌رچووان بۆ به‌كارهێنانی پرۆگرامه‌كانی ئه‌لیكترۆنی (کۆمپیوتەر).
به‌رده‌وام پسپۆڕان له‌م به‌شه‌دا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری فێركردنی بابه‌تی زانستی به كوالیتییه‌كی به‌رز كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ئه‌مڕۆدا كه هه‌میشه له گۆڕانكاری و پێشكه‌وتندایه.
- گرنگی به‌شی ته‌كنیكی دارایی و ژمێریاری:
1. ئه‌نجام گه‌یاندنی هه‌موو ئه‌ركه دارایی و ژمێریارییه‌كان له‌گشت داموده‌زگایه‌كدا.
2. ڕێكخستن و ئه‌ژماركردن و ئاماده‌كردنی ده‌رخسته داراییه‌كان.
3. ئه‌نجامدانی كرداری ووردبینی و چاودێری و پشكنینی كاره داراییه‌كان و ژمێریارییه‌كان بۆ هه‌موو ئه‌ركه جیاوازه‌كان هه‌ر وه‌ك له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێكراوه.
4. توانا و لێزانین له به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی ئاماده‌كراو ( التطبیقات الجاهزه ) به سیستمی ئەلیکترۆنی له بواره جیاجیاكانی دارایی و ژمێریاری له هه‌موو دامه‌زراوه ئابورییه‌كان.
5. هه‌ستان به‌كاروباری شیكارییه داراییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی بازاڕی دارایی و بۆرصه داراییه‌كان.
6. توانای پلاندانان و شیكارییه داراییه‌كانی تایبه‌ت به سیستمی بانكی و كۆمپانیای دڵنیایی.