تەکنیکی کارگێری
بەشی تەكنیكی كارگێڕی:
ئەم بەشە زانستییە لە كۆتای ساڵی 2003 وە دامەزراوە ، خوێندكاری وەرگرتووە بو ساڵی خوێندنی 2003-2004 ، مەبەست لەكردنەوەی ئەم بەشە پێگەیاندنی كادری بەتوانایە لەبواری تەكنیكییە كارگێڕییەكاندا كە كارا بن بۆ ئیش كردن لە كەرتی گشتی و تایبەت. دەرچوانی ئامادەییەكان – لقی زانستی و وێژەیی لەم بەشە وەردەگیرێن، هەروەها ڕێژە یەك لە دەرچوانی پەیمانگا تەكنیكیەكان وەردەگیرێن لەبواری پسپۆڕی خۆیاندا.
ئامانجی ئەم بەشە:
دەرچووی ئەم بەشە پاش چوارساڵی خوێندنیان كارا دەبن بو ئیش كردن لەم بوارانەدا:
• جێ بەجێ كردنی هەموو كارو بارێكی كارگێڕی بۆ گشت دامەزراوەیەك .
• ڕێكخستنی كارگێڕییەكان و ئامادەكردنی لیستەكارگێڕییەكان بۆ هە موو كەرتە جیاوازەكانی دەوڵەت و تایبەت .
• هەستان بە چاودێریكردنی كارە كارگێڕییەكان و زوتر ڕاپەڕاندنی ئە ركە كان بە كەم كردنەوەی ڕِۆتین پشكنین و پێداچونەوە كارگێڕییەكان .
• توانای بەكاركردن بە پراكتیكی كردنی ئامادەكراو بە (الحاسوب) بۆ گشت بوارە كارگێڕییەكان
• هەستان بە شیكاریكردنی ئەركە كارگێڕییەكان لە كاروباری ئابوری لە ڕێگەی بریكارەكانەوە .
• توانای بە پلان كردنی بۆ بەبازاڕكردنە كارگێڕییەكان بۆ گشت وزەیەكی كارگێڕِی لەهەردوو كەرتی تایبەت و كشتی.