سیمینارێك دەربارەی هونەرەكانی دەربڕین بەڕێوەچوو

posted Apr 24, 2017, 7:43 AM by media tca   [ updated Apr 24, 2017, 7:54 AM ]


ئەمڕۆ دوو شەمە لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیك لەلایەن خوێندكارێكی بەشی تەكنیكی كارگێرییەوە سیمینارێك دەربارەی نهێنییەكانی هونەری دەربڕین بەڕێوەچوو.

سیمینارەكە لە كاتژمێر 12ی پاش نیوەڕۆ دەستی پێكردوو تێدا ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێندكارانی قۆناغی یەكەم و دووەمی بەشی تەكنیكی كارگێڕی و هەندێك لە مامۆستایانی بەشەكە ئامادەی بوون.

بابەتەكانی نێو سیمینارەكە لەلایەن دكتۆر زانا ئەحمەدەوە ئامادەكرابوو، خوێندكار نیگا یونس خوێندكاری قۆناغی دووەمی بەشی تەكنیكی كارگێڕی هەستا بە پێشكەشكردنی.

پێشكەشكاری سیمینارەكە لەماوەی كاتژمێرێكدا تیشكی خستە سەر شێوازو سیفات و چۆنیەتی ئەو راهێنانەی كە بۆ وتاردان گرنگە، پاشان بەشێك لە خوێندكاران بە سەرنجەكانیان لەسەر ناوەڕۆكی نێو بابەتەكە بەشدارییان لە بەڕێوەچوونی سیمینارەكەدا كرد.

- هۆبەی راگەیاندن و چالاكییە گشتییەكانی كەمپی كۆلێجە تەكنییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیك.








Comments