‎ رێكخراوی یو ئێن دی پی جیهانی سیمینارێكی تایبەت بە وزە رێكخست

posted Apr 24, 2017, 7:49 AM by media tca   [ updated Apr 24, 2017, 7:50 AM ]

لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیك لەلایەن رێكخراوی (UNDP) یەوە سیمینارێك دەربارەی بەرنامەی گەشەپێدانی ناوچە خۆجێیەكان پێشكەشكرا كە تایبەت بوو بە روونكردنەوەی چۆنیەتی بەشداریكردن لە پێشبڕكێی خوێندكاران بۆ داڕشتنی پرۆژەی داهێنانی وزەی بەردەوام بۆ ساڵی 2017.

سیمینارەكە لە كاتژمێر 2ی پاشنێوەڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە خوێندكارانی بەشە جیاجیاكانی زانكۆی پۆلیتەكنیك بەڕێوەچوو كە نزیكەی دوو كاتژمێری خایاند، سیمینارەكەش بەشێوەی گفتوگۆی بەردەوام لە نێوان رێكخەران و خوێندكارانی ئامادەبوو بەڕێوەچوو، ئەوەش وایكرد تایبەتمەندییەكی جیاواز بە سیمینارەكە ببەخشێت.

یەكێتی ئەوروپا و بەرنامەی گەشەپێدانی ناوچە خۆجێییەكان پێشبڕكێی داهێنانی وزەی بەردەوامی راگەیاندووە، لە هەرێمی كوردستان و فێرخوازانی زانكۆ بانگێشت دەكات تا پرۆژەی نوێ پێشكەش بكەن بۆ كەمكردنەوەی دەرچوونی گازی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن و گازی گەرمی قەتیسبوو، كە سوودی ئابووری و كاریگەری ئەرێنی لەسەر ژینگە هەیە.

لە سیمینارەكەدا خوێندكاران ئاشناكران بە چۆنیەتی پێشكەشكردن پرۆژەكانیان بۆ پێشبڕكێكە كە كۆتا كات بۆ پێشكەشكردنی پرۆژەكانیان رێكەوتی 31ی مانگی 5ی ئەمساڵە، رێكخەرانی سیمینارەكەش ئامادەیی هەموو هاوكارییەكیان بۆ خوێندكاران راگەیاندن تا بتوانن بە پرۆژەی گرنگەوە بەشداری ئەو پێشبڕكێ گرنگە بكەن.

- هۆبەی راگەیاندن و چالاكییە گشتییەكانی كەمپی كۆلێجە تەكنییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیك.






Comments