هۆبه‌ی زانستی و خوێندنی باڵا: ئه‌م هۆبه‌یه پێكهاتووه له ده‌رئه‌نجامی ئاوێته‌كردنی چه‌ند هۆبه‌یه‌ك و چه‌ند یه‌كه‌یه‌ك، وه‌ك هۆبه‌ی زانستی و خۆێندنی باڵا، دڵنیایی جۆری، پلاندانان وئامار، په‌یوه‌ندییه ئهكادمییهكان و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی خوێندن، هه‌ر بۆیه به هۆبه‌یه‌كی زۆر گرنگ داده‌نرێت و ناونراوه هۆبه‌ی زانستی و خوێندنی باڵا، ئەم هۆبەیە هه‌ڵده‌ستێ به ئه‌نجامدانی هه‌موو كاروباری زانستی و خوێندنی باڵای كۆلێجه كه ئه‌مه‌ش به به‌شێك له به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕانكی زانكۆ و كۆلێجه‌كان دادەنرێت. - ئه‌و ئه‌ركانه‌ی هۆبەی زانستی و خوێندنی باڵا ئه‌نجامی ده‌دات: 1- دەرکردنی فه‌رمانی كارگێری بؤ خشته‌ی وانه‌ی مامۆستایان له به‌شه زانستییه‌كاندا به پێی نازناوی زانستی وكاتژمێری وانه‌كه. 2- ده‌ركرنی فه‌رمانی كارگێڕی ده‌ستبه‌كاربوونی خوازیارانی خوێندنی باڵا بۆ ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات. 3- پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن و درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی خوێندن و ده‌ست به‌كاربوونیان دوای ته‌واو كردنی خوێندنی باڵا. 4- دابه‌شكردنی خوێندكارانی قۆناغی چوار به‌سه‌ر كه‌رتی گشتی، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مه‌شقی هاوینه و دابه‌شكردنی مامۆستایان بۆ ئه‌نجامدانی مه‌شقی هاوینه و له كۆتایدا فه‌رمانی ده‌رچوونی یان ده‌رنه‌چوونی. 5- داواكردنی كورسی خوێندنی باڵا بۆ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی كۆلێج له زانكۆكانی هه‌رێم. 6- پێدانی پشتگیری بۆ وه رگرتنی ڤیزا و كردنه‌وه‌ی خول و كۆنفرانس و وۆركشۆپ و پێدانی پشتگیری بۆ مامۆستایان بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات. 7- تعظید كردنی توێژینه‌وه كه له لایه ن مامۆستایان ده‌خوازن ئه‌نجام بدرێت. 8- وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی بۆ خەرجکردنی پاره‌ی توێژینه‌وه له‌لایه‌ن مامۆستایانەوە ئه‌نجام ده‌درێت. 9- هه‌ڵسه‌نگاندنی مامۆستایان له لایه‌ن به‌ش و خوێندكارانەوە و دواتر كۆكردنه‌وه‌ی نمره‌كانیان به‌هۆی به‌شداریكردنیان له خول وكۆنفرانس وۆركشۆپ و ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه ئه‌نجامیان داوه، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنیان له لیژنه‌ی ساڵانه‌ی كۆلێج. 10- ده‌ركردنی فه‌رمانی لیژنه‌ی پێدانی نازناوی زانستی و لیژنه‌ی هه‌ڵینجاندنی توێژینه‌وه و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی توێژینه‌وه‌ی خوێندكاران بۆ قۆناغی چواره‌م بۆ تاوتوێكردنی توێژینه‌وه‌كانیان. 11- پێدانی نازناوی زانستی به مامۆستایان و گۆرینی نازناوی مامۆستا كۆنه‌كان. 12- كردنه‌وه‌ی به‌شی زانستی نوێ و گۆڕانكاری له به‌شە زانستییە كۆنه‌كان. 13- په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی خوێندن. 14- وه‌رگرتنی ده‌رچووانی به‌شه زانستییه‌كان له ماسته‌ر له كۆلێجه‌كه‌دا. 15- دانانی پرسیاری تاقیكردنه‌وه و دابینكردنی مامۆستایان و هه‌ر كارێك كه په‌یوه‌ندی به خوێندنی باڵاوه هه‌بێت. - ناوی فه‌رمانبه‌رانی هۆبەی زانستی و خوێندنی باڵا: 1- ناجی ئەفراسیاو فەتاح. 2- هۆزان ئەدیب. 3- ڕه‌وا حسێن بەكر. 4- مهابات قادر فەقێ. 5- به‌فری ئیسماعیل ئەمین. 6- شه‌نگ كەمال ئەحمەد. 7- لانه موحسین عەلی. 8- گه‌ردن رەحمان غەریب. 9- ده‌ریا جەوهر عەبدوڵڵا. 10- ده‌ریا لەتیف رەسوڵ. 11- هه‌رێز حسێن. 12- چاوان. -لێپرسراوی هۆبه‌ی زانستی و خوێندنی باڵا: په‌یمان رفیق محمد ژماره‌ی ته‌له‌فۆن07709153737 E-mail: paimanrafiqmohammed@spu.edu.iq
|