Technical College of Administration

TCA

دەربارەی کۆلێج

كۆلێجی تەكنیكی سلێمانی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارە (205) لە (18/11/2003) دا دامەزراوە وەك كۆلێژێكی سەر بە دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی هەنگاوێك بوو بۆ بەهێز كردنی بواری تەكنەلۆجیا لە كوردستان ,بۆیەكەم جار بوو ئەم جۆرە كۆلێجە لە كوردستان دابمەزرێت ، سەرەتا بە چوار بەشی زانستی دەستی پێكرد كە هەردوو بەشی تەكنەلۆجیای پرۆسە كارگێریەكان و بەشی تەكنیكی دارایی و ژمێریاری لە سەرەتای دامەزراندنی ئەم كۆلێجەو هەبوون ،بەڵام دواتر لە ساڵی 2014 دا كۆلێجی تەكنیكی كارگێری دامەزرا كە پێكهاتبو لە بەشەكانی تەكنیكی كارگێری و تەكنیكی ژمێریاری و تەكنیكی میدیا كە بۆ ئەمساڵی خوێندن دەرچوی نیە.

بەشە زانستییەكانی:

1. بەشی تەكنیكی میدیا.

2. بەشی تەكنیكی ژمێریاری.

3. بەشی تەكنیكی كارگێڕی.

4. بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕگەری.